كامیل مەحمود: یەكلاكردنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان، میسداقیەتی دامودەزگاكانی عێراقیی خستە ژێر پرسیارەوە

باسك نێت

پێنج شەمەی رابردوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئاشكرا كرد و وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیش رایدەگەیەنێت، یەكلاكردنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەو شێوەیەی كە پێشتر راگەیەنراوە میسداقیەتی دام و دەزگاكانی عێراقیشی خستە ژێر پرسیارەوە.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (باسك نێت)ی راگەیاند، گومان دەكرێت بەبڕیاری پێشوەخت ئەو دەرەنجامە بڕیاری لەسەر درابێت.

وتیشی، تەنها لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و كوردستان و دوو لایەنە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم دەپرسین: ئایا لەو چەند سندووقە كەمەی بەدەست ژمێردرایەوە ئەو هەموو جیاوازییە لەرێژەی دەنگەكانی سەر كارتەكان و ئەوەی ناو جیهازە ئەلەكترۆنییەكە پێمان ناڵێت ئەگەر هەموو سندووقەكان بژمێردرایەتەوە خاوەن دەنگە زۆرەكان نەدەبوونە تەیرە مەعقولەكەی مەلای مەشهور؟

ئاشكراشیكرد، ئەم هێشتنەوە ناعادلانەیەی دەرەنجامەكان وەك خۆی ساختەكارییەكیتر بوو.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *