پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەشداری لە كۆنترۆڵكردنەوەى حەویجە دەکەن

بەڕێوەبەرى پۆليسى قەزا و ناحيەكانى كەركوك دەڵێت، پێشمەرگە و سوپاى عێراق و هاوپەيمانان بەشدارى لە كۆنترۆڵ كردنەوەى قەزاى حەويجە دەكەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک عەميد سەرحەد قادر، ڕايگەیاند:”بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە، دەبێت هەولێر و بەغدا و واشنتۆن ڕێک بکەون چونکە داعش تواناکانی لەدەست داوە و دەیەوێت مەترسی لەسەر شارەکان دروست بکات، ئەویش لە ڕێگەی تاوانی پارتیزانییەوە، بۆیە ئازادکردنەوەی شارەکە گەرەنتیی ئەمنیی کەرکووک دەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە:”بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزی هاوپەیمانان بەشداری دەکەن، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە دەرنەبڕیوە”.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *