توركیا: گەماڕۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران یەكلانەیە

باسك نێت

وەزیری وزەی توركیا لە كاردانەوە بە گەماڕۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران رایگەیاند، بازرگانی لەگەڵ ئێران درێژەی هەیە و گەماڕۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران یەكلانەیە.

فاتیح دۆنمز وەزیری وزە و سامانی سروشتی توركیا بە تەلەفیزیۆنی رەسمی وڵاتەكەی راگەیاند، بازرگانی وزە لە نێوان ئەنقەرە و تاران تەواو یاساییە‌و بە پێی ڕێككەوتنەكە بازەرگانی لەگەڵ ئێران درێژەی هەیە.

وتیشی، توركیا ساڵانە ۹.۵ ملیار مەتری چوارگۆشە گازی سروشتی لە ئێران دەكڕێت، نامانەوێت خەڵكی وڵاتەكەمان لە سەرما و تاریكی و بێ گاز و كارەبا بژین. كەواتە بە پێی ڕێككەوتنەكان بازەرگانی لەگەڵ ئێران تاو ساڵی 2026 درێژەی دەبێت.

ئاشكراشیكرد، گەماڕۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران یەكلایەنەیە، تەنانەت ئەورووپاییەكانیش خۆشحاڵ نین. ئێمە كارێكی یاسایی دەكەین كە بۆ دابین كردنی وزە یەكجار گرنگە. ئێمە مافی دراوسێیمان هەیە و ساڵانێكی زۆرە بازەرگانی دەكەین، دەبێت لەم سۆنگەوە لەم كارە بڕوانین.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *