جەواد زەریف: له تویتەره وه پشتگیریی خۆی بۆ تورکیا راگەیاند

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كومارى ئيسلامى ئيران له تويتيكىدا هێرشدەکاتە سەر سزا سپێندراوەکانی سەر تورکیا لەلایەن ئەمەریکاوە و واشنتن بە “ئاڵوودەی ئابڵووقە” ناودەبات.

وەزیری دەرەوەی ئيران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “چێژوەرگرتن لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی، کارێکی شەرمەزارکەرە”.

وەزیری دەرەوی ئێران دەشڵێت: “ئەمەریکا دەبێت راهێنانی دەروونی لەسەر ئاڵوودەبوون بە ئابڵووقە و بێزارکردن بهێنێت دەنا هەموو جیهان دژی یەکدەگرێت”.

زەریف دەشڵێت: “ئێران وەک هەمیشە پشتگیری دراوسێکانی دەکات”.

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، لە نوێترین کاردانەوەیدا، واشنتن باجی زیاتری خستە سەر ستیل و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا.

هەر بە هۆی تەنگەژەکان، دوێنێ هەینی لیرەی تورکی 16%ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *