هه ندى له فراکسیۆنەکان ده يانه ويت بچوککردنەوەى ھەیکەلی حکوومەت بکەوێتە خولی پێنجەمی پەرلەمان

حکوومەتی ھەرێم دەیەوێت ژمارەی دەستە و وەزارەتەکان کەم بکاتەوە، به‌ڵام ئێستا نەکراوە بە پرۆژە و زیاتر لە دوو ساڵە لە لایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت.

پەرلەمانی کوردستانیش چاوەڕێیە بە زووترین کات بکرێتە پرۆژە یاسا و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، پەرلەمانتارێكی یەکێتیش پێیوایە لایەنە باشەکانی بچووککردنەوەی ھەیکەلی حکوومەت، زۆر زیاتر لە لایەنە خراپەکانی.

پێشتریش چەند پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، پرۆژەیەکیان دایە حکوومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی وەزارەتەکانی بۆ 10 وەزارەت کەم بکاتەوە، بەڵام حکوومەت وای بە باشزانیوە خۆی کار لەسەر بچوککردنەوەی ھەیکەلی خۆی بکات و به‌ نیازه‌ ئەو دەستە و وەزارەتانەی کارەکانیان لە یەکەوە نزیکە تێکەڵی یەکیان بکاتەوە، بێ ئەوەی زیان بە کارمەندانی ئەو دەستە و وەزارەتانە بکەوێت، چونکە ئەوانیش بەشێک دەبن لە تێکەڵکردنەوەکە.

به لام هه ندى له فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێیانوایە بچوککردنەوە ھەیکەلی حکوومەت و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، بکەوێتە خولی پێنجەمی پەرلەمان.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *