كارەبا كەم دەبێتەوە

بەڕێوبەرى دابەشكردنى كارەباى سلێمانى ڕايگەياند،بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، پێدانی کارەبای نیشتمانی دوو کاتژمێر کەمکراوەتەوە و کەمکردنەوەکە تاوەکو دوای نەورۆز بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی هيوا عەبدوڵا، رايگەیاند:”بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی کارەبا داینابوو، بڕیاربوو بەدرێژایی مانگی ئادار، (١٣ بۆ ١٥) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدرێت بەھاووڵاتیان، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە نەتوانرا ئەو بەرنامەیە جێبەجێبکرێت و لەئێستادا دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی کەمکراوەتەوە.

ڕاشيگەياند:”بەگوێرەی پێشبنیییەکان تاوەکو رۆژی پێنج شەممە شەپۆلی سەرماکە بەردەوام بێت، دوای نەورۆز کە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، ئەوکاتە خواست لەسەر کارەبا کەمتر دەبێتەوەو بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە”.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد:”زیادبوونی کارەبا بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمێناوەی کارەباوە نییە، بەڵکو بەھۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەباوەیە، لەماوەی پێشوودا خواست لەسەر کارەبا کەمتر بوو، بۆیە پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاتر بووە”.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *