ئەنگێلا مێرکڵ: هاوشێوەی ئیسپانیا لەگەڵ یۆنان بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران رێکدەکەوێت

له هەواڵێکی سایتی سپۆتنیک هاتووه ، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، ریكکەوتنی نێوان بەرلین و مەدریدی بە “ئەرێنی ناوبردوە” و دەشڵێت کە وڵاتەکەی هاوشێوەی ئیسپانیا لەگەڵ یۆنان بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران رێکدەکەوێت.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ پێدرۆ سانشێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، مێرکڵ گووتی: “گشت وڵاتانی ئەوروپا دەبێت لەسەر سیستەمێکی یەکسان و پێشکەوتوو رێکبکەون تاکو ئەو پەنابەرانەی شیاوی مانەوە نین، بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێندرێنەوە”.

سەبارەت بە دابەشکردنی پەنابەرانی ئەوروپا، مێرکڵ گووتی: “ئەوانەی رێگایان پێدەدرێت بمێننەوە، دەبێت بەسەر گشت وڵاتانی ئەوروپا دابەشبکرێن، بەڵام هێشتا لەسەر ئەمە نەگەشتووینەتە رێککەوتن”.

لە ئێستادا ئەڵمانیا و ئیسپانیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون، ئەگەر پەنابەرێک لە ئیسپانیا خۆی نانووسکردبێت بەڵام چوبێتەوە ئەڵمانیا و لەوێ مابێتەوە، ئەوا دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێر بۆ ئیسپانیا بگەڕێندرێتەوە.

هەروەها یەکێتی ئەوروپا کار لەسەر ئەوە دەکات لەگەڵ ئەو وڵاتانە رێکبکەوێت کە پەنابەرانیان لێوە دەچن بۆ  ولاتانى ئەوروپا.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *