چاکسازیەکەی عەبادی خەرجیەکان دەقات زیاد دەکات

لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی ئەنجامدانی چاکسازیەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ھاتەدەنگ، بڕیاردەری لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت”چاکسازیەکەی عەبادی رٍێژەی خەرجی دەقات زیاد کردووە”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکراکردووە، چاکسازیەکەی عەبادی پەرلەمانی بەھەڵەدا بردوە، چونکە لە بری ئەوەی خەرجی و رێژەی گەندەڵی کەم بکاتەوە زیادی کردوە، ھەندێک خەرجیش دە قات زیاد کراون.

دەشڵێت:” بەشی دووەمی ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمان بەخشیە سەرۆک وەزیرانی عیراق بریتی بو لەکەمکردنەوەی ژمارەیەک وەزارەت، بەڵام سەرۆک وەزیران مەبەستی تایبەتی خۆی لەوکەمکردنەوەنەدا ھەبووە”.

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی گفتوگۆکردن لەیاسای یەکخستنی ھەردو وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا دەرکەوتوە، ئەو یەکخستنە نەک خەرجیەکانی کەم نەکردوەتەوە بەڵکو ھەندێ خەرجی دە قات زیادکردووە، لەوانەش وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا نزیکەی ١٠ ھەزار فەرمانبەری ھەیە ژمارەیەکیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەگوازرێنەوە دەرماڵەکەیان لە١٠٠% بۆ زیاد دەکرێت مانگانە نزیکەی دە ملیار دینار زیاد دەکات، کە ساڵانە دەکاتە نزیکەی ١٢٠ ملیار دینار.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *