هادی عامری كاندیده‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

 

بەپێی هەواڵێكی بەغدا تودەی، هاوپەیمانی فەتح ئەوە ڕەت دەكاتەوە كە كەسێكی تری لە جیاتی (هادی عامری) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیری عێراق بەربژێر كردبێت.

(عامر فایز) یەكێك لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق رایگەیاند، فەتح زیاتر لە یەك كەس بۆ پۆستی سەرۆك وەزیری ناناسێنێت، (هادی عامری) بەربژێری ئەو پۆستەیە، فەتح نە تەنیا ناوی عامری نانێتە لاوە بەڵكوو تەنانەت باسی لە سەر كەسێكی تریش نەكردووە. پرسی هاوپەیمانی گەورە وردە وردە خەریكە پێك دێت و لە ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاندنی پێكهاتنەكەی دەبیستین.

ناوبراو جەختی كردەوە: هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران پاش ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی و بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمانی دەبێت.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *