یەكگرتووی ئیسلامی سكاڵای یاسایی تۆماركرد

ئەمڕۆ دوو شەممە، یەكگرتووی ئیسلامی بە فەرمی لە لقی سلێمانی كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان سكاڵای یاسایی تۆماركرد و ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی ڕەت كردەوە.

عوسمان كاروانی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان تایبەت ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە فەرمی سكاڵامان تۆماركردووە لەسەر بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی:ئێمە تانەمان لەو ئەنجامانە داوە و بە فەرمی ڕەتی دەكەینەوە.

دوا بە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی ئەو سندوقانەی كە گوایا تانەیان لەسەر بووە، كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و لە كۆبونەوەی لوتكەی هەر چوارلایەنی سیاسی ( یەكگرتوو، كۆمەڵ، گۆڕان، هاوپەیمانی) بە فەرمی ئەنجامەكان ڕەتكرایەوە.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *