لقی هەرێمی كوردستانى “یەكێتی جیهانی زانایانی ئاینی ئیسلامی” لە هەولێر كرایەوە

 لە  هەولێر بە فەرمی لقی هەرێمی كوردستان ی یەكێتی جیهانی زانایانی ئاینی ئیسلامی، بە ئامادەبوونی دەیان زانای ئاینی كرایەوە.
لە میانەی مەراسیمێكدا، روزى يهك شه ممه له شارى هه ولير  به بونه ى كردنه وه ى لقي یەكێتی جیهانی زانایانی ئاینی ئیسلامی د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتیەكە ووتی:”زیاتر لە 95 هەزار زانای ئایینی و زیاتر لە 54 كۆمەڵەی موسڵمانان ڕێكخروەكەیاندا ئەمندامێتیان هەیە”.
وتیشی: “زۆر خۆشحاڵیین كەوا ئەمڕۆ لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویست لقی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی جیهانی دەكەینەوە لەم شارە بەڕێزە كە شاری هەولێرە و شارێكە مێژوویەكی جوان و گەلێكی رێكوپێك، هەموو شانازی بەم شارەوە دەكەین كە پایتەختی كوردستانە، هەروەها شانازی بە هەموو ئامادەبووانەوە دەكەین”
دوپاتیشی كردەوە : “یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهانی دامەزراوەیەكی زانستی زاناییە، قازانج نەویستە، سەربەخۆیە و سەر بە هیچ وڵاتێك یان رێكخراوێك لە جیهان نییە، ئێمە بەرپرسیشین لەوەی دەیڵێن، هەر بۆیە لەنێوان ئێمەدا زیاتر لە 95 هەزار زانای ئاینی و، زیاتر لە 54 كۆمەڵەی موسڵمانانمان هەیە، سوپاس بۆ خوا لە ماوەی رابردوودا جەختمان لەسەر پرسەكانی ئاشتەوایی كردووەتەوە و، چەندین ئاشتەواییمان پێكهێناوە، بە نموونە لە قیرغیزیا توانیوومانە لەرێگەی یەكێتییەكەوە ئاشتەواویی دروست بكەین.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *