دەرچوانی كۆلێژەكانی ددان و دەرمانسازی و پەرستاريی لە سلێمانی گردبونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژەكانی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری لە سلێمانی گردبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئابی 2018 بەشێك لە دەرچوانی كۆلیژەكانی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری لەبەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی گرتبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕاشیدەگەیەنن تاوەكو داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێت كۆتای بە گردبونەوەو خۆپیشاندان ناهێنین.

بە ووتەی نوێنەری دەرچوانی كۆلێژەكانی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری لە سلێمانی بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوو شەممە لە هەولێر و دهۆك دەرچوانی كۆلێژەكانی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری گردبونەوە ئەنجام بدەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *