شەش بەڕێوەبەرایەتی لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی لەسەر كردنەوە ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی لەپارێزگای هەڵەبجە دەركرد.

سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغدادیان كرد و بەدواداچونیان بۆ كارەكانی پارێزگای هەڵەبجە كرد و توانییان ڕەزامەندی نوسراو لەوەزیری ناوخۆی عێراق وەربگرن بۆ كردنەوەی كۆمەڵێك بەڕێوەبەرایەتی لەو پارێزگایە.

لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییەكاناوە ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ڕەزامەندی دراوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگە و ڕەگەزنامە و كارتی زانیاری و باری شارستانی و پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیس لەپارێزگای هەڵەبجە بكرێنەوە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەڵەبجە لەناو پارێزگاكەیە و بنكەكانی لەدەروازەی پشتە و دەروازەی تەوێڵە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆمەڵێك پۆلیس و كارمەند و ئەفسەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانین، كە بەهۆی زۆرییانەوە پێشتر بڕیاربوو بنێردرێن بۆ شارەكانی دیكەی عێراق، بەڵام بەبڕیاری سەرۆك كۆمار ئەم بڕیارە ڕاگیراوە و لەئێستاشدا كە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیانە دروستدەبن، ڕێخۆشكەرە بۆئەوەی ئەم كارمەندانە كێشەكەیان بۆ چارەسەربكرێت و لەشوێنی خۆیان بمێننەوە.
خڵك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *