كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ زیادبوونی خواستی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ھه‌نارده‌كار كرد و نرخی نه‌وتی خاوی دابه‌زاند.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ ئاژانسی ئیرنای راگه‌یاند كه‌ به‌رپرسانی‌ ئێران بڕیاری دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتی خاوییان ده‌ركردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “زیادبوونی خواستی نه‌وتی خاو و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ھه‌نارده‌كار له‌به‌رچاو گیراوه‌ و به‌م پێیه‌ش ئه‌وانیش بڕیاری دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتیان ده‌ركردووه‌”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ھیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی رێژه‌ی دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ئاب، ئێران 60 تا 80 سه‌نتی له‌ فرۆشتنی نرخی نه‌وت دابه‌زاندووه‌.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *