ئه‌ردۆغان بایكۆتی كه‌لوپه‌له‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

ئه‌ردۆغان بایكۆتی كه‌لوپه‌له‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات, ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر توركیا.

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا توركیا ئامێری ئایفۆن ناكڕێت و له‌ جێی ئه‌وه‌ سامسونگی كۆری و ڤیسته‌لی توركی ده‌كه‌نه‌ جێگره‌وه‌.

لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ رێوڕه‌سمێكی كۆڕبه‌ندی توێژینه‌وه‌ سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (سیتا) هات، كه‌ به‌بۆنه‌ی 16ه‌مین ساڵیادی هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان سازی كردبوو، تێیدا گوتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئایفۆنیان هه‌یه‌، ئه‌وا له‌لایه‌كی دیكه‌ سامسونگ و ‌خۆشمان ڤیسته‌لمان هه‌یه‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *