“حورییەت” : له گه ڵ کێشە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان ئەمەریکا و تورکیا مانۆڕی هاوبەشیان لە شاری منبج ئەنجامدا

 لهگه ڵ کێشە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، هەردوو وڵات ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشییان لە شاری منبجی سووریا ئەنجامدا.

رۆژنامەی “حورییەت” بڵاویکردۆتەوە: “دوێنێ دووشەممە، سوپای ئەمەریکا و تورکیا 29هەمین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشیان لە منبج ئەنجامداوە و ئامانجیش لێی وەدەرنانی هێزەکانی یەپەگە بووە”.

لە 18ی مانگی شەشەوە، ئەمەریکا و تورکیا چەندین مانۆڕی و چالاکی هاوبەشیان لە شاری منبج ئەنجامداوە و تاکە مەبەستی تورکیاش، دوورخستنەوەی هێزەکانی یەپەگەیە و پەیەدەیە کە تورکیا بە “تیرۆرست” ناویان دەبات”.

لەلایەکی دیکەوە و بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، تورکیا وئەمەریکا کاری هاوبەشی زیاتر لە سووریا ئەنجام دەدەن دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی منبج.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *