خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی سەرایا ئەلعەشتار، بە تۆمەتی”ناونووسکردنی تیرۆرستان، ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی و دروستکردنی هەڕەشە بۆ وڵاتی بەحرەین” خستە لیستی تیرۆرەوە.

هه روه ك پێشتر چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەمەریکا ئەو رێکخراوەیان خستبوە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەرۆکی ئەو رێکخراوە ئاشکرا دەکات و ئابڵوقەی دەخاتە سەر و بە تیرۆرست ناوی دەبات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی حکوومەتی بەحرەین، ئەو رێکخراوە لە لایەن ئێران و حزبوڵاوە پشتگیری دەکرێت و ئامانجیشیان دزايه تى و نەهێشتنی حکوومەتی بەحرەینە جونكه ئه و دوو ولاته به يوهنديه كانيان خرابه.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *