به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركووكی كۆمپانیای بازرگانی له‌ پۆسته‌كه‌ لادرا

 به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، به‌رپرسێكی كوردى له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخسته وه، كه‌ بيشتر به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركووكی كۆمپانیای بازرگانی بووه‌، دوورخرایه‌وه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ له‌ پێكهاته‌ی توركمان له‌ شوێنه‌كه‌ی دیاریكراوه‌.

نووسراوه‌كه‌ واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌سه‌ره‌وه‌، (دلشاد عه‌باس عوسمان) له‌ پۆسته‌كه‌ لادراوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی (ئه‌سین ته‌حسین عوسمان)، له‌ پێكهاته‌ی توركمان، له‌ شوێنه‌كه‌ی دانراوه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك به‌ هاوبه‌شی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌ دابه‌شكراوه‌ و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پشكی پێویستی خۆی له‌ پۆسته‌كان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه‌، لادانی به‌رپرسانی كورد له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *