‌كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پاڵپشت به‌بڕگه‌ی پێنجه‌م له‌ مادده‌ی (9) له‌یاسای كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی و به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (37) له‌ رۆژی 15ی ئابی 2018، كۆمسیۆن پرۆسه‌ی وردبینی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كانی كوردستان كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی كۆتا لیستی ناوه‌كان كه‌ ژماره‌یان 773 كاندیده‌ و به‌ (یروانت نیسان ماركوس امینان) ده‌ستپێده‌كات و به‌ (سامان تاهر قادر نادر) كۆتایی دێت.

كۆمسیۆن ده‌ڵێت: “كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ تانه‌ لێدان له‌ماوه‌ی (3) رۆژدا له‌ڕۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان”.

رونیشیكردۆته‌وه‌: دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی تانه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر هه‌بوو، ئه‌وا كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كان له‌ رۆژی 3ی ئه‌یلولی 2018 راده‌گه‌یه‌نێت.

بۆ بینینی‌ ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *