كاتی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیاوە جێبەجێدەكرێت و حكومەتی هەرێم بودجەی پێویستی دابینكردووەو هیچ تێچویەك لەسەر هاووڵاتیان ناكەوێت.
سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی دانراوە وابڕیارە لەهەنگاوی یەكەمدا هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا لەهەر یەك لەهەولێر و سلێمانی دابنرێت و لەڕۆژی 12ی 8 لەشاری هەولێرو لەسەرەتای مانگی 9 لەسلێمانی دەستپێدەكات.

وتیشی:”لەدوای ئەوە پرۆسەكە بەردەوام دەبێت هەموو پارێزگاكانی هەرێم دەگرێتەوەو بەهەموو هەرێم ملیۆنێك و 500 هاوبەشی كارەبا هەیەو لەپارێزگای سلێمانیش بەتەنیا 580 هەزار هاوبەشی هەیە”.

راشیگەیاند: بڕیارە لەماوەی 12 بۆ 18 مانگ تەواوبێت، بەڵام بەبڕوای ئێمە پێویستی بەدوو ساڵ دەبێت بۆ تەواوكردنی سیستمەكە.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی،”حكومەتی هەرێم بودجەی تەواوی بۆ پرۆژەكە دابینكردووەو لەلایەن كۆمپانیاوە جێبەجێدەكرێت و هیچ تێچویەك لەسەر هاووڵاتیان ناكەوێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێوەرەكە لەڕێگای تۆڕێكی وایەرلێسی گەورەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت و داتاكانی بەوایەرلێس دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری شارەكان و بەچاپكراوی دەنرێتەوە بۆ هاووڵاتیان.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *