بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 19ی ئاب رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك بكرێته‌وه‌

پردی ئاسنینی ناحیه‌ی پردێ ته‌واو بووه‌ و بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 19ی ئاب رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك بكرێته‌وه‌، کارکردن له‌ پرده‌كه‌ گەیشتووه‌تە قۆناخی کۆتایی و بڕیارە رۆژی یەکشەمە رێگه‌كه‌ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان بكرێته‌وه‌.

دوای چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتنە رێككەوتن بۆ چاككردنەوەی پردی ناحییەی پردێ و كردنەوەی رێگەی ھەولێر- كەركووك.

دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 پردی ناحییەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوت.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *