دووجاری دیكه‌ ئيسرائيل لێكۆڵینه‌وه‌ له نه‌ته‌نیاهو ده كات

به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی نائاسایی به‌ كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیكردن و به‌ده‌ستهێنانی داهات له‌ رێگه‌ی نائاسایی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی 4 كاتژمێری خایاندووه‌ و له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ شاری قودسبه‌ڕێوه‌چووه‌.

نه‌ته‌نیاهو خۆی له‌و تۆمه‌تانه‌ بێبه‌ری كرد كه‌ له‌ “كه‌یسی 4000” دراونه‌ته‌ پاڵی، كه‌ تۆمه‌تی پێدانی ئاسانكاری به‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی دراوه‌ته‌ پاڵ و هی هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆیه‌تی به‌ناوی “شائول ئیلۆڤیچ”.

هه‌رچه‌نده‌ نه‌ته‌نیاهو به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام پۆلیس رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی دووجاری دیكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *