پاش لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووباره‌ نرخی دراوی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له‌دابه‌زین كرده‌وه‌

به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر بۆ ئه‌نقه‌ره‌، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تاڕاده‌یه‌ك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، ئه‌مڕۆ پاش لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای زیاتری بۆ ‌سه‌ر توركیا دا، دووباره‌ نرخی دراوی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له‌دابه‌زین كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ میدیاكانیش، ئه‌مشه‌و لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بوو رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ناو خاكی توركیا ده‌كات، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 5.7% به‌رز بووه‌وه‌ و تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جۆرێك له‌ سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *