بۆڵتن : ئەمەریکا ئەمجارە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا قبوڵناکات

ئەمەریکا، فرەنسا و بەریتانیا هۆشداری تووند دەدەنە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای ئیدلب.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئەلمۆنیتەر، هەر سێ وڵات لەبەیاننامەیەکیاندا نیگەرانی زۆری خۆیان لە هێرشەکانی سوپاکەی ئەسەد بۆ ئیدلب دەردەبڕن کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە.

بەوەی ئیدلب دواین پێگەی چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانە، مەترسی خوێنڕژییەکی زۆری لێدەکرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەکەی هەرسێ وڵات: “ئەگەر بێتو ئەسەد چەکی کیمیایی لە ئیدلب بەکاربهێنێت، ئەوا کاردانەوەمان دەبێت”.

پێش پێنج ساڵ، لە خوتای رۆژهەڵاتی دیمەشق، بەهۆی بەکارهێنانی گازی سارین، 300 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

پێشتر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، دووجار هێرشیاکردۆتە سەر پێگەکانی بەشار ئەسەد کە بەرپرسبوون لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڵام جیا لە چەند مووشەکێک، گرژییەکان پەرەی نەسەند.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، لەبارەی هێرشەکانی ئەسەد بۆ ئیدلب رایگەیاند: “ئێمە زۆر نیگەرانین لە بارودۆخی سەربازی ئەو ناوچەیە، ئێمە گوتوومانە نابێت هیچ جۆرە چەکێکی کیمیایی و بایۆلۆجی بەکاربێت”.

بۆڵتن له و باره يه هوشدارى دايه سوريا و وه ووتی: ” ئەمجارە ئەمەریکا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا قبوڵناکات”.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *