ئەمریکا سزا بەسەر روسیا دەسەپێنێت ھێرشە ئەلیكترۆنییەكانی رووسیا، مەترسیه

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بە تۆمەتی “ھاوكاریكردنی مۆسكۆ لە چالاكییەكانی ھێرشی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەمریكا، سزای بەسەر دوو ھاووڵاتی رووسی و كۆمپانیایەكی رووسی و سلۆڤاكی دا سەپاند.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵو، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ، ئاماژەی بەوە كردووە، ھێرشە ئەلیكترۆنییەكانی رووسیا، مەترسی بۆ سەر ئەمریكا دروستكردووە.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە، كۆمپانیای Vela-Marine Ltd شاری مۆسكۆ و كۆمپانیای Lacno S.R.O وڵاتی سلۆڤاكیا بەھۆی بەشداریكردنیان لە چالاكییەكانی ھێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ئەمریكا، سزایان بەسەردا سەپێنراوە و ھاوكات دوو ھاووڵاتی رووسیش بە ھەمان ھۆكار خراونەتە لیستی سزادراوانی ئەمریكا.

ئەم كەسانەی كە ناوبراون بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی كۆمپانیای Divetechnoservices رووسی خراونەتە لیستی رەشەوە.

لەلایەكی دیكەش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بە ھۆی پێشێلكردنی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر كۆریای باكوور، سزای بەسەر دوو كۆمپانیای دروستكردنی كەشتی رووسی و شەش كەشتی دا سەپاند.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *