سێ گوللـە هاوەن لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ناوەڕاستی خورماتوو کەوتوونەتە خوارەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/8/2018، سێ گوللـە هاوەن لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئیمام ئەحمەد و عەسکەری لە ناوەڕاستی خورماتوو کەوتوونەتە خوارەوە.

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی سێ گوللـە هاوەنەکەشدا، کەسێک برینداربووە و زیانی ماددیشی لێكەوتووەتەوە.

شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا و به‌و هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ بوون و ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو و ماڵی هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌كه‌ تاڵان كران و سووتێنران.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *