کەناڵی فۆکس نیوز: قسە و باس لەسەر هەوڵدان بۆ لادانی ترامپ زۆر بوون

ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت پێی وایە: “ئەگەر بێتوو لە پۆستەکەی لابدرێت ئەوا بازاڕی سەهم و سەنەدات دادەڕمێت.”

هەر لەو دیمانەیەدا سەرۆک ترامپ بە گومانەوە باسی لەو هەوڵانە کردووە و دەشپرسێت بۆچی ئەو هەوڵە دەدرێت لە کاتێکدا کاری زۆر باشی کردووە.

لە ماوەی دوو، سێ ڕۆژی ڕابردوودا قسە و باسەکان لەسەر هەوڵدان بۆ لادانی سەرۆک ترامپ زۆر بوون، ئەمەش پاش ئەوەی بەڕیوبەری پێشووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ پۆڵ مانەفۆرت بە هەشت تاوان گوناهبارکراوە لەلایەن دەستەیەکی سوێندخۆرانی دادگایەکی فێدراڵیەوە لە ستانی ڤێرجینیا.

مایکڵ کۆهین، پارێزەرەکەی سەرۆک ترامپیش لە دادگایەکی ستانی نیویۆرک دانی بە تاوانی خۆیدا ناوە کە لە ڕۆژانی کۆتایی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 پارەی داوە بە دوو ژن. ئەو ژنانە گوتویانە پەیوەندی سێکسییان لەگەڵ ترامپدا هەبووە.

کۆهین بە دادگای وتووە لەسەر ڕێنومایی دانۆڵد ترامپ ئەو پارانەی داوە بەو دوو ژنە.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *