ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە كەنداو دەهێندرێت گرفتیان هەیە

لیژنەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل لەبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە كەنداو دەهێندرێت گرفتیان هەیە، بەڵام بەهۆی كەمی نرخەكەیان دەفرۆشرێن و پێویستە كڕیار ووریا بێت لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلدا.

هێمن ساڵح لێپرسراوی لیژنەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل لەبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەكاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلدا پشكنین بۆ مۆدێلەكانی 2016 و 2017 و 2018 دەكرێت، بەڵام لە 1ی 9ی ئەمساڵەوە پشكنین بۆ مۆدێلی 2016 ناكرێت.

ناوبراو وتیشی: ئەو پشكنیانەش بریتین لەپشكنینی ئێرباگ، شانسی، بڕاوەی ئۆتۆمبێل، لافاو، ABS، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەو پشكنیانەی دەكرێن پشكنینی 100%ی ئۆتۆمبێل نیین بيويسته زياتر وردبونه وه بكريت.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *