ئامادەکاری بۆ هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن لە ئیدلب

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندووه‌: “ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سووریاوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن”.

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان بۆ شەڕ لە ئیدلب ئامادە دەکەن و بەریتانیا سەرپەرشتی چەندین کەمپی راهێنانی چەکدارەکان دەکات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ لە دژی سووریا دەکەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *