بەهۆی بوومەلەرزەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

دواى ئه وه ى شەوی رابردوو سەعات ١:١٥ بە کاتی هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٦.٢ ناوچەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند ولە هەرێمی کوردستان و شاری بەغدادیش هەستیپێکرا.
ناوەندی ئاماری بوومەلەرزەی ئەمریکا رایگەیاندووە: بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر لە باکووری پارێزگای کرماشان بە قووڵای ١٠ کیلۆمەتر روویداوە و کاریگەری لەسەر ناوچەیەکی فراوانی دەوروبەری هەبووە.
بەپێی  میدیاکانی ئێران، تا ئێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٣ هاووڵاتیش برینداربوونە.
ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *