مەکین به شێرپەنجەی مێشک مردووه

نووسینگەی سیناتۆرە کۆچکردووەکەی کۆماریەکان رایگەیاندووە: سیناتۆر جۆن سیدنی ماکینی سێهەم، لە سەعات چوار و ٢٨ دەقەی ٢٥ی ئابدا دوای ٦٠ ساڵ لە خزمەتکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
سیناتۆر مەکین لە داڕێژەری سیاسەتی دەرەوە و سەربازیی ئەنجومەنی پیران کەسێکی کاریگەر بووە، لەم ساڵیشدا دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی هاوتا روسیەکەی، رەخنەی تووندی ئاڕاستەی ترامپ کرد.
هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨دا کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بوو بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
جۆن مەکین لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧دا دووچاری نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشک دەبێت و بۆ ماوەی ساڵێك چارەسەری شێرپەنجەی وەردەگرت، بەڵام دوو رۆژ لەمەوبەر، بڕیاریدا چیتر چارەسەری نەخۆشیەکە وەرنەگرێت و بەشێوەیەکی سروشتی گیان بسپێرێت.
ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *