وەزیری بەرگریی ئێران گەیشتە دیمەشق

 وەزیری بەرگریی ئێران ئەمیر حاتەمی بەسەردانێک گەیشتە دیمەشق و لەلایەن لێپرسراوانی سەربازیی سوریاوە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی حاتەمی لەسەر بانگھێشتنی عیماد عەلی ئەیوب وەزیری بەرگریی سوریا بووە، بڕیاریشە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئێران ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت و تێیدا لەگەڵ لێپرسراوانی سوریا و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی سوریا کۆببێتەوە.
ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *