قۆناغی یەکەمی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا ده ستيبيكرد

لەمڕۆوە، قۆناغی یەکەمی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا، لەسەر دۆسێی سێرگی سکریپاڵ دەچچوونە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ئەو سزایانە، جگە لە ھاوکارییە مرۆییە بەپەلەکان، ئەمریکا سەرجەم ھاوکارییەکانی بۆ روسیا رادەگرێت و پێدانی مۆڵەتیش بۆ ھەناردەی چەکی ئەمریکی بۆ دامەزراوە حکومییەکانی روسیا ھەڵدەوەشێنێتەوە.
ھەروەھا رێگەش نادرێت بە ھیچ دامەزراوەیەکی ئەمریکی قەرز و دڵنیایی و ھاوکاریی دارایی بدەنە روسیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە: قۆناغی دووەمی سزاکان توندتر دەبن و لە مانگی تشرینی دووەمی داھاتووەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه مه له كاتيكدايه پێشتریش، ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا، ئەو سزایانەی بە نایاسایی و بێمانا داناوە.
ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *