ئەنجومەنی عەرەبی: كەركوك دەبێت لەلایەن هێزی ئیتیحادیەوە بەڕێوە ببرێت

ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك سەرلەنوێ دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ شارەكە دوبارە دوپات دەكاتەوە و هەڕەشەی كاردانەوەی توند دەكەن لە ئەگەری سەپاندنی ئەو بڕیارەداو ناكرێت كەركوك تێكەڵاوی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بكرێت.
حاتەم تائی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ووتی: كوتلەكەیان لە حكومەتی خۆجێیی بە هەموو شێوەیەك گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك ڕەت دەكەنەوە و ناكرێت كەركوك تێكەڵاوی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكرێت لە نێوان لیستە براوەكاندا بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە .
حاتەم تائی دوپاتیشی كردەوە: ئەوان وەك سەرجەم لایەنە عەرەبیەكان هاتنەوەی ئەو هێزانە ڕەت دەكەنەوە چونكە بە پێی دەستور ناوچە جێناكۆكەكان تەنها دەبێت لەلایەن هێزی ئیتیحادیەوە بەڕێوە ببرێت .

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *