عه‌بادی‌ به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت

لەسەر داواى ترەمپ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ يەكشەممە به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.

كه‌ناڵی‌ عیراقیه‌ی‌ فه‌رمی‌ بڵاویكرده‌وه‌، عه‌بادی‌ به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ و له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه‌.

هاوكات به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، عه‌بادی‌ له‌و سه‌ردانه‌دا چاوی‌ به‌تره‌مپ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت له‌ناویاندا جێگری‌ سه‌رۆك و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی‌ پیران تاوتوێی هاریكاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات له‌بواره‌كانی‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازی‌ و ئابوری‌ و بواره‌كانی‌ دیكه‌، سه‌رباری‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماده‌بوون له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێودوه‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش.

هه‌فته‌ی‌ رابردوو كۆشكی‌ سپی‌ رایگه‌یاند، تره‌مپ ئاماده‌یه‌ له‌مانگی‌ ئازاردا له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ كۆبێته‌وه‌.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *