بزووتنەوەی ئیسلامی: دواخستنی هەڵبژاردن، فەزیحەیەکی سیاسی و ئەخلاقی و کارێکی نایاساییه

ڕاگەیەنراوی فەرمی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دەربارەی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
دوای ئەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کەسەر بەحزبەکانە ڕایگەیاندووە ئامادەکاری تەواوی بۆ هەڵبژاردن کردووەو دوای تەواو بوونی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان و تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و ڕاگەیاندنی ژمارەی لیستەکان، لێرەو لەوێ باس لەکۆمەڵێک هەوڵی نایاسایی دەکرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و بۆ دووەم جار درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و بەردەوامیدان بەحکومەتێکی شکستخواردوو کەزۆرێک لەوەزارەتەکانی بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن. بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانە بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەکۆتایی مانگی ئەیلولی ئەم ساڵدا بەفەزیحەیەکی سیاسی و ئەخلاقی و کارێکی نایاسایی دادەنێت پێی وایە کارێکی وا یاریکردنە بەیاساو ئیرادەی خەڵک لەپێناوی بەرژەوەندی حزبی و سیاسی ئەو لایەنانەی بەشێکن لەم هەوڵانە، بزووتنەوەی ئیسلامی ساڵێک پێش ئێستا داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت و حکومەتێکی نوێی کردووە دوای ئەوەی ئەم حکومەت و دەسەڵاتە ئەم هەموو قەیرانانەی خوڵقاندو نەیتوانی چارەسەریان بکات.
ئێستاش داوا لەحزبە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەڵوێستی فەرمی خۆیان ڕابگەیەنن ناشەفافی لەهەڵوێست تێپەڕێنن و بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە ئایا خۆیان و فراکسیۆنەکانیان پشتگیری لەهەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن یان بەپێچەوانەوە؟.

کامیل مەحمود: وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی ئیسلامی.
۲۷/^/۲۰۱٨

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *