رۆحانی:دابه‌زینی به‌های تومه‌ن هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌كی، سیاسی و ده‌روونییه‌ نه‌ك ئابووری ناوخۆیی

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كه‌ ئه‌مه‌ڕۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له‌ ئه‌نجوومه‌نی شوورای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بوو، به‌رگری له‌ ئیداره‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، كه‌ به‌م دواییانه‌ ئێرانی دووچاری دۆخێكی نه‌خوازراوی ئابووری، دابه‌زینی به‌های تومه‌ن، هه‌ڵئاواسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری كردووه‌.

له‌ وه‌ڵامه‌كانیدا رۆحانی به‌ڵێنیدا، تاران سشكست به‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێت كه‌ له‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر كۆسپه‌ ئابوورییه‌كاندا زاڵ ده‌بێت. هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه‌، “رێگه‌ ناده‌ین ئه‌مه‌ریكا به‌ پیلانه‌كانی به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌وێت و له‌داهاتووشدا كۆشكی سپی دڵخۆش نابێت”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی قه‌یرانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: “به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی متمانه‌یان به‌ ئاینده‌ی ئێران نه‌ماوه‌”، هه‌روه‌ها رۆحانی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ی ئێستا باڵی به‌سه‌ر ئێراندا كێشاوه‌، به‌و سزایانه‌ی په‌یوه‌ست كرد، كه‌ واشنتن به‌سه‌ر تارانیدا سه‌پاندووه‌ و گوتی: “دابه‌زینی به‌های تومه‌ن هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌كی، سیاسی و ده‌روونییه‌ نه‌ك ئابووری ناوخۆیی”.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *