دیندار زێباری: بەریتانیا لە راپۆرتەکەی مافی مرۆڤ پشتی بە چەند سەرچاوەیەک بەستووە ناروونه

دواى ئه وه ى وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیش کردبوو بەتایبەتی لە بواری ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین و مافەکانی ئافرەتان ره خنه ى له هه ريم كردبوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راپۆرتەکەیدا پشتی بە چەند سەرچاوەیەک بەستووە بێ ئەوەی ئاماژەیان پێبکات و روون نییە کە ئەم سەرچاوانە تا چەند بێلایەن و باوەڕپێکراون”.

لە بارەی ئازادی رۆژنامەنووسی و رێگریکردن لە ئەنجامدانی کارەکانیان، دیندار زێباری ده‌ڵێت: بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007) تایبەت بە کاری رۆژنامەوانی ناکرێت هیچ رۆژنامەنووسێک دەستگیر بکرێت بەبێ بڕیاری دادگا و رەزامەندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە هەمان کاتدا پێویسته‌ ده‌زگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان پێچه‌وانه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌فتار نه‌كه‌ن.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *