گەڕانەوەی یەکەمین کاروانی حاجیان لە سعوودیەوە بۆ سلێمانی

ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە، یەكەمین كاروانی حاجیانی سنووری پارێزگای سلێمانی كە ژمارەیان 418 حاجی بوو بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقییە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵڵا لەو بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە یەكەم كارواندا، 418 حاجی گەیشتنەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی و بڕیارە بە حەوت تا هەشت گەشتی دیکە تەواوی حاجیان لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بگەنەوە هەرێمی كوردستان.

تاهیر عەبدوڵڵا گوتی: “گەشتەكان لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەردەوامییان دەبێت تا تەواوبوونی گەڕانەوەی هەموو حاجیان، بۆ سبەی دوو كاروانی دیکەی حاجیان دەگەنەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی”.

ڕۆژی 23 ی مانگی رابردوو یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی بەرەو سعوودیە بەڕێكەوتن، دوای مانگێك و بەئەنجامگەیاندنی ئەركەكانی فەریزەی حەج، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە.

ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 469 حاجی بوو، لەو ژمارەیەش حاجییەكی تەمەن 71 ساڵان لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانی فەریزەی حەجدا لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *