كۆمسیۆن‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیایه‌كانی كوردستان تانه‌یان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌بوو ، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمیش ئاشكرای ده‌كات بەمنزیكانە راپۆرتی تانەكان دەگاتە ئەنجومەنی كۆمسیاران و بڕیاری لەسەر دەدرێت، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هەر حزبێك بەبڕیارەكەی كۆمسیۆن رازی نەبوو، دەتوانێت لەدداگای تەمیز، تانە لەبڕیاكەی ئەنجومەی كۆمسیاران بدات.
(شیروان زرار) وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: تانەی لایەنەكان لەسەر تۆماری دەنگدەدران هاتووەو لیژنەیەك بۆ ئەو تانانە دروستكراوەو چاوی پێداگێڕدراوە، بڕیاریشە بەمنزیكانە لیژنەكە راپۆرتی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمسیاران بكات و هەركاتێك ئەنجومەن بڕیاری لەسەر راپۆرتەكەدا، پاشان لەبەیاننامەیەكدا یاخود بەفەرمی وەڵامی ئەو حزبانە دەداتەوە كە تانەیان پێشكەش كردووە.
وته‌ بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌،ئەگەر حزبەكان باوەڕیان بەبڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران نەبوو، دەتوانن لەبەردەم دادگای تەمیز، تانە لەبڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بگرن، به‌ڵام ئەو لایەنانەی كە تانەیان لەسەر تۆماری دەنگدەران گرتووەو باسی بوونی گرفت لە تۆمارەكە دەكەن و هیچ بەڵگەیەكیان نەناردووە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو پێنج لایه‌نی سیاسی كه‌ بریتی بوون له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی پاك نه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌ران و بوونی ناوی دووباره‌ له‌ لیستی ناوی ده‌نگده‌ران، یاداشتێكیا ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كرد.

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *