‌لێدوانی باڵیۆزی تورکیا لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق

باڵیۆزی تورکیا لە عیراق رەتیکردەوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق هەڵگیرابێت و دەڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.

فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی “لەبارەی گۆڕانکاری سیستمی ڤیزای تورکیا یان هەڵگرتنی لەسەر هاوڵاتیانی عیراق پەیوەندیم پێوەکراوە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەدا رووینەداوە”.

ئەوەشی وتووە: “لەم قۆناغەدا دەتوانم بڵێم هەوڵەکانمان بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزا کە زیاتر لە ساڵێکە دەستمان پێکردووە بەردەوام دەبێت”.

راشیگەیاند، داوکارییەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق دەگەیەنێت بە ئەنقەرە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *