کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وەڵامی تانە و سکاڵای قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایەوە.
دوای کردنەوەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کۆتایی هاتنی وادەی سەردانکردنی هاوڵاتیان بۆ بنکەکان، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان تانەیان لە تۆمارەکە دا و سکاڵایان تۆمارکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، ئەو قەوارانەی سکاڵایان تۆمارکردووە پێکدێن لە بزووتنەوەی گۆڕان کە لە 17 خاڵ پێکدێت، کۆمەڵی ئیسلامی لە 21 خاڵ پێکهاتووە، یەکگرتووی ئیسلامی لە 10 خاڵ پێکهاتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 10 خاڵ پێکهاتووە.