بەوێنە.. بەهۆی نەخۆشییەکەوە ئێسکەکانی دەنوشتێتەوە

بەپێی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانیا، پیاوێکی هیندستانی ماوەی 48 ساڵە، ئازار بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەچێژێت و ئێسکی قۆڵ و قاچەکانی پێچ دەخوات.

بەهارات تیواری پیاوێکی تەمەن 53 ساڵە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی هیندستان لە نیودەلهی دەژی، بەڵام لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و ناتوانێت هاوشێوەی مرۆڤێکی ئاسایی بێت.

ئەم پیاوە، بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە ئێسکی قۆڵ و قاچەکانی پێچ دەخوات یاخود دەنوشتێتەوە، هەرچەندە لەلایەن پزیشکەکانەوە زۆر هەوڵدراوە هۆکارەکی بزانرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ناوبراو دەڵێت “هەمووان رێزم دەگرن و هیچ کەسێک گاڵتەم پێناکات، هەر ئەوەندەش دەزانم لە منداڵیەوە بەوجۆرەم، بەڵام نازانم چۆن روویدا، بەڵام رۆژانە هەندێک لە کارەکانم بۆ ئەنجامدەدرێت وەک خۆگۆڕین و چوون بۆ بازاڕ، بەڵام هەندێکیشی قورسە”.

102382018_pyaw2 102382018pyaw1 102382018pyaw3 102382018pyaw4 102382018pyaw5 102382018pyaw6 102382018pyaw8

بابەتی دواتر

ماتەمینی سەرتاسەری لە سنە راگەیەندرا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزگاری سنه‌ به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ماته‌مینی گشتی سه‌رتاسه‌ری له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاندو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *