‌ڕاگەیاندراوێک لەکۆبونەوەی لوتکەی چوار لایەنەکەوە

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبونەوەی لوتكەی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی خرایە ڕوو.

ڕێبوار كەرێم وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، بەیاننامەی هاوبەشی چوار لایەنەكەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، سەبارەت بەپرسی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق جەختدەكەنەوە لەسەر پڕۆژەیەكی نیشتیمانی گشتگیر بۆ چارەسەری كێشەی بژێوی خەڵك و پاراستنی مافە دەستورییەكانی هاوڵاتیان.

باسیلەوەشكرد، جەختكرایەوە لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە تەعبیربێت لەئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵك.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرچوار لایەن بەردەوامدەبن لەكاری هاوبەش و هەماهەنگی و هاوكاری گفتوگۆ.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *