نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٤ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی رەوانەی سووریا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٤ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی رەوانەی پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا کرد.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ٢٤ بارهەڵگرەکە کە یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەڵگرتبوو لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزو لە شارۆچکەی رێحانڵی سەر بە پارێزگای هاتای باشووری تورکیاوە چوونە ناو خاکی سووریا.

زانراوە کە بارهەڵگرەکان ٤٨٠ تۆن یارمەتی مرۆییان هەڵگرتووە و بڕیارە بەسەر ئەو کەسانەی لە شاری ئیدلب و ناوچەکانی دەورووبەری پێویستیان پێیەتی دابەش بکرێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *