فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی نهێنی دواخستنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرا دەكات

باسك نێت

ئاری عەبدولەتیف سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەنگۆ و هەوڵی پڕۆژەیەك هەیە لە لایەن حیزبەكانەوە، بدرێت بە فراكسیۆنەكانیان و ئەوانیش پێشكەشی پەرلەمانی بكەن و بیانەوێت لە ڕێی پەرلەمانەوە، پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخەن.
دەقی راگەیەندراوەكە..

داوا لە فراسیۆنەكان دەكەین، نەبن بە مەقاش.

فراكسیۆنی بزووتنەوە، لەسەر هەوڵ و پڕۆژەی نهێنیی، ئەم ڕاگەیەندراوەی ڕاگەیاند.

لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن، دەنگۆ و هەوڵی پڕۆژەیەك هەیە لە لایەن حیزبەكانەوە، بدرێت بە فراكسیۆنەكانیان و ئەوانیش پێشكەشی پەرلەمانی بكەن و بیانەوێت لە ڕێی پەرلەمانەوە، پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخەن.
هەر هەوڵێك لەم جۆرە، هەر فراكسیۆنێك بە بڕیاری حیزب جێبەجێی بكات، لێدانە لە سەروەریی كار و سومعەی پەرلەمانیی و دژ یەتەوە لەگەڵ بنەما و پرەنسیپەكانی گۆڕانكاریی مەدەنیی و بەرپرسیارێتیی یاسا.
بە پێوەری حیزب و حكومەت، ئەو حیزبانە چی دەكەن بیكەن، بەڵام ناكرێت پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی ببنە مەقاش بۆ شەڕی بەرژەوەندیی و ملی یاسا بشكێنن و پرۆسەیەكی گرنگ بكەنە خۆراكی سەفەقاتی سیاسیی.
ئێمە لە فراكسیۆنی بزووتنەوە، وێڕای جەخت كردنەوەمان لە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا، بەو پەڕی بڕوابوونەوە، ئامادەی پرۆسەكەین و دواخستنیشی بە فێڵ دەزانین.
هەروەك، داوا دەكەین، كۆمسیۆن، بە فەرمیی، بەیاننامەی ئامادەیی و پاكڕاگرتن و دڵنیایی، لە ڕێگریی، لە ساختەكاریی ڕابگەیەنێت، فراكسیۆنەكانیش، هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن و دوور لە چوونەژیرباری حیزب و بێ شەرمنیی، داوای جێبەجێكردنی ڕێ و ڕێكاری یاسا و شەرعییەت بكەن، نەك بە پڕۆژەی لەم جۆرە ناشرین بكرێن و حیزبیش خۆی لێ قوتار بكات.

ئاری عەبدولەتیف
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان
پێنجشەممە 2018/8/30
هەولێر

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *