پۆتین ‌و روحانی و ئەردۆغان لەسەر سوریا كۆدەبنەوە

بڕیارە لە 7ی مانگی داهاتوو، سەرۆك كۆمارەكانی توركیا و ئێران و روسیا لە تاران كۆدەبنەوە.
تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رۆژی سێ شەمەی رابردوو رایگەیاند، كۆبونەوی سەركردەكانی ئێران و روسیا و توركیا بەڕێوەدەچێت و تەوەری كۆبونەوەكەش لەسەر سوریا دەبێت.
وتیشی، ئێمە نەك تەنها لەگەڵ هاوتا روسیەكەمان، بەڵكو لەگەڵ سەرجەم هاوكارانمان لە روسیا كار دەكەین، سەرۆك كۆماری توركیاش بەردەوام لە پەیوەندی راستەوخۆدایە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین هاوتا روسیەكەی.
ئاشكراشیكرد، ئەوان بەنیازن 7ی مانگی داهاتوو لە ئێران یەكتر ببینن.
سەبارەت بە ئامانجی ئەم كۆبونەوەیە، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، كۆبونەوەكە بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی ناوچەی ئیدلبە لە سوریا.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *