توركیا هۆشداری ئەنجامدانی جەنگ بۆ ئیدلب دەدات

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، كار دەكەن بۆ رێگریكردن لە ئەگەری ھێرشی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ناوچەی ئیدلب لە باكووری سووریا

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەرانی لەبارەی ئەگەری ھێرشكردن بۆ سەر ئیدلب ھەیە، ئێمە ھەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ راگرتنی ئەم ھێرشە.

وتیشی” ھەروەكو دەزانن لەگەڵ وەزیری بەرگری‌و سەرۆكی میت سەردانی مۆسكۆمان كرد‌و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەردانی توركیای كرد، لە پاڵ ئەمەش لوتكەیەكی سێقۆڵی هاوشێوەی سۆچی لە ئێران ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ ھاوتاكانی دیكەشمان قسە دەكەین، چونكە ھێرشێكی لەم جۆرە بۆ سووریاو ئیدلب دەبێتە مایەی كارەسات، لەبەرئەوەی سێ ملیۆن‌و ٥٠٠ ھەزار كەسی سڤیل لە ئیدلب دەژین.

ئاشكراشیكرد، ھەر لە سەرەتاوە ئەوە دەزانین كە بە تایبەتی لە حەلەب‌و شوێنەكانی دیكەوە نێردراون، پێویستە بە یەكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی ئەم گرووپە لەوانی دیكە جیا بێتەوەو لە چالاكی بخرێن، كاریگەرترین و باشترین رێگە ئەمەیە. بە پێچەوانەوە كێشەی جددی لە رووی چارەسەری سیاسی، داھاتووی سووریا، ئاسایش و دۆخی مرۆیی سەرھەڵدەدات.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *