‌سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر فالح فه‌یاز بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كه‌ن

له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر، فالح فه‌یازی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید ده‌كه‌ن.

سایتی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر فالح فه‌یازی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر هاتووه‌: “ئێمه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌كانی‌ لیستی نه‌سر فالح فه‌یاز وه‌ك كاندیدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نین”.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ هه‌موو رێوشوێنه‌كان بۆ سه‌رخستنی‌ فالح فه‌یاز ده‌گرنه‌به‌ر به‌تایبه‌ت كه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *