كاره‌بای سلێمانی سزاي ئه‌م سه‌رپێچیكارانه ده‌ده‌ین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یه‌نێت، له‌ سلێمانی ده‌ستكاری پێوه‌ره‌كانی كاره‌بای ماڵان كراوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌ستپێكردووه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ,وتيشي  “ئاگاداری  گشت هاوبه‌شانی‌ كاره‌بای‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ كاره‌با و سزادانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌یان كردوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: “له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كردووه‌، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری‌ توندی‌ یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *